Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:22

[1] ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.

[2] بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت، هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.

[3] کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،

[4] مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟

[5] کەمێک لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.

[6] دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا، تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:

[7] هەموو مەڕ و مانگاکان، هەروەها ئاژەڵی کێوی،

[8] باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و هەرچی لەناو دەریادا دەژی.

[9] ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

زەبوورەکان — Chapters