Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:58

[1] ئەگەر یەزدان خانووەکە دروستنەکات، وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.

[2] بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو، خواردنی نانی ڕەنجکێشی، چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.

[3] بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، پاداشتی بەری سکن.

[4] وەک تیری دەستی پاڵەوان، ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.

[5] خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە، شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.

زەبوورەکان — Chapters