Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:17

[1] ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە، چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.

[2] هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن، بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.

[3] یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت، هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،

[4] ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین، بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین. کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»

[5] یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم، ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»

[6] وتەکانی یەزدان وتەی پاکن، وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت، حەوت جار پاڵێوراوە.

[7] ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.

[8] بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن، کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.

زەبوورەکان — Chapters