[1] بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،
[2] نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.
[3] کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود،
[4] ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا،
[5] گێرا، شەفوفان و حورام.
[6] ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:
[7] نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.
[8] شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا،
[9] لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام،
[10] یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
[11] لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.
[12] کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا.
[13] هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.
[14] هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت،
[15] زەڤەدیا، عەراد، عەدەر،
[16] میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.
[17] زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر،
[18] یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.
[19] یاقیم، زکری، زەبدی،
[20] ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل،
[21] عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.
[22] یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل،
[23] عەڤدۆن، زکری، حانان،
[24] حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا،
[25] یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.
[26] شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا،
[27] یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.
[28] ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.
[29] یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو،
[30] عەڤدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب،
[31] گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و
[32] میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
[33] نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل .
[34] یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو.
[35] ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.
[36] ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤەت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو.
[37] مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
[38] ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
[39] کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو.
[40] کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.