[1] کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون: تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
[2] کوڕەکانی تۆلاع: عوزی، ڕفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
[3] کوڕەکەی عوزی: یزرەحیا بوو، کوڕەکانی یزرەحیاش: میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون.
[4] بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
[5] خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
[6] کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون: بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.
[7] کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون: ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
[8] کوڕەکانی بەکەریش: زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون.
[9] لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
[10] کوڕەکەی یەدیعێلیش: بلهان بوو، کوڕەکانی بلهانیش: یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر.
[11] هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
[12] شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
[13] کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە بوون.
[14] نەوەکانی مەنەشە: i2 نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو.
[15] ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. i2 هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. i2
[16] مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
[17] کوڕەکەی ئولامیش: بدان بوو. ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
[18] هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەڤیعەزەر و مەحلەی بوو.
[19] کوڕەکانی شەمیداعیش: ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
[20] نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە: شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح، تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس، تەحەس کوڕی ئەلیعادا،
[21] زاڤاد کوڕی تەحەس و شوتەلەح کوڕی زاڤاد. i2 عێزەر و ئەلعاد بوون کە لەلایەن پیاوانی گەت کە خەڵکی خاکەکە بوون کوژران، چونکە چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانی گەتییەکان ببەن.
[22] جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن.
[23] پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو.
[24] هەروەها کچەکەی ناوی شەئەرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
[25] ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح، تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
[26] لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان، ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود،
[27] نون کوڕی ئەلیشاماع و یەشوع کوڕی نون.
[28] زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی.
[29] بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
[30] کوڕەکانی ئاشێر: یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
[31] کوڕەکانی بەریعە: حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
[32] کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
[33] کوڕەکانی یەفلێت: پاسەک، بیمهال و عەشڤات. ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
[34] کوڕەکانی شۆمێر: ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
[35] کوڕەکانی هێلەمی براشی: چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
[36] کوڕەکانی چۆفەح: سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا،
[37] بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
[38] کوڕەکانی یەتەر: یەفونە، پیسپا و ئەرا.
[39] کوڕەکانی عولا: ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
[40] هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.