[1] ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو.
[2] یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل سەرلەشکری لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو،
[3] لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک بوو.
[4] دۆدایی ئەحۆحیش سەرلەشکری لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[5] بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین سەرلەشکری لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[6] ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو.
[7] عەساهێلی برای یۆئاب سەرلەشکری لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە.
[8] شەمهوتی یزراحی سەرلەشکری لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو.
[9] عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی سەرلەشکری لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[10] حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم سەرلەشکری لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[11] سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان سەرلەشکری لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[12] ئەڤیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین سەرلەشکری لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[13] مەهەرەیی نەتۆفاتی لە خێڵی زەرەحییەکان سەرلەشکری لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[14] بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم سەرلەشکری لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[15] حەلدەیی نەتۆفاتی لە نەوەی عۆسنیێل سەرلەشکری لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
[16] ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون: بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛ بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛
[17] بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛ بۆ هارون: سادۆق؛
[18] بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛ بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛
[19] بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛ بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛
[20] بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛ بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛
[21] بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛ بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛
[22] بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام. ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون.
[23] داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات.
[24] یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا.
[25] عەزماڤەتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو. یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو عەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون.
[26] عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا.
[27] شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو. زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب.
[28] بەعلحانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی یەهودا بوو. یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو.
[29] شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان. شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو.
[30] ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو. یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو.
[31] یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو. هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون.
[32] یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو، یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو.
[33] ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو. حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو.
[34] لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە. یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو.