Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 6:49

[1] ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون،

[2] دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.

[3] کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.

[4] تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.

[5] کوڕەکانی پێرێز: حەسرۆن و حامول.

[6] کوڕەکانی زەرەح: زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.

[7] کوڕەکەی کەرمی: عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد.

[8] کوڕەکەی ئێیتان: عەزەریا بوو.

[9] حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە: یەرەحمێل، ڕام و کالێب.

[10] ڕام عەمینادابی بوو، عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.

[11] نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو،

[12] بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو.

[13] یەسا باوکی ئەمانە بوو: ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە،

[14] چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی،

[15] شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود.

[16] هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.

[17] ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.

[18] کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.

[19] کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.

[20] حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.

[21] پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.

[22] سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.

[23] بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.

[24] پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.

[25] کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن: ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا.

[26] یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.

[27] کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل: مەعەچ، یامین و عێقەر.

[28] کوڕەکانی ئۆنام: شەمەی و یاداع. کوڕەکانی شەمەی: ناداب و ئەبیشوور.

[29] ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.

[30] کوڕەکانی ناداب: سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.

[31] کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو، کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.

[32] کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی: یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.

[33] کوڕەکانی یۆناتان: پەلەت و زازا. ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.

[34] شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو. شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو.

[35] شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.

[36] عەتەی ناتانی بوو، ناتان زاڤادی بوو،

[37] زاڤاد ئەفلالی بوو، ئەفلال عوبێدی بوو،

[38] عوبێد یێهوی بوو، یێهو عەزەریای بوو،

[39] عەزەریا حەلەچی بوو، حەلەچ ئەلیعاسای بوو،

[40] ئەلیعاسا سیسمەیی بوو، سیسمەی شەلومی بوو،

[41] شەلوم یەقەمیای بوو و یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.

[42] کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل: مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.

[43] کوڕەکانی حەبرۆن: قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.

[44] شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو.

[45] کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو.

[46] هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.

[47] کوڕەکانی یاهدای ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.

[48] مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو،

[49] هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.

[50] ئەمانە نەوەی کالێب بوون. کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو: شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم،

[51] سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر.

[52] نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون: هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و

[53] خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.

[54] نەوەی سەلما: بێت‌لەحم، نەتۆفاتییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان،

[55] هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.

یەکەم پوختەی مێژوو — Chapters