
لەم زنجیرەیەی پۆدکاستی فاوندەرز لەگەڵ هەرێم قامیشی، بازرگانێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دادەنیشین، بۆ باسکردنی چیرۆکی بازرگانی و ژیانی کە تێیدا کاری قورس و زەرەر و زیان و دروستکردنی بینیوە.ھەرێم لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا کوردستانی بەجێهێشت و وەک کۆچبەرێک گەیشتە ئەورووپا بێ ئەوەی هیچ کەسێک لەوێ بناسێ و شوێنێکی هەبێ بۆی بڕوات. ساڵانی سەرەتایی بە کاتژمێرە درێژەکانی کارکردن، کارە سەختەکان و فشاری بەردەوام بەڕێکرد - بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش، دەیزانی بۆچی لەوێیە.لە گفتوگۆکەدا باسی ئەمانە ئەکەین:• سەرەتای ژیانی و ساڵانی یەکەمی کارکردنی لە بەریتانیا • واقیعی ژیانی کۆچبەران و دەستپێکردن لە سفرەوە • چۆن دەستی بە کار کردووە و گەشتی خاوەنکاری• گۆڕینی هاوبەشی 12.5% بۆ خاوەندارێتی تەواو • ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانێکی گەورە کاتێک بزنسێکی مایەپووچ• بڕیاری کڕین و بنیاتنانەوەی کۆمپانیایەکی مایەپووچ بۆ پاراستنی کۆمپانیاکانی خۆی • چۆن دووبارە داڕشتنەوە، و سیستەم، و داتا ڕوونەکان بزنسەکەیان ڕزگار کرد • ڕۆڵی زانیاری و شەفافیەت لە بەڕێوەبردندا • فراوانکردنی ئیشەکانی بۆ بواری لۆجستی لە نێوان بەریتانیا و ئەوروپا و کوردستان و چین • کەمکردنەوەی کاتی گەیاندن و دروستکردنی متمانەئەم زنجیرەیە تەنها باس لە سەرکەوتن ناکەین — باسی شکست و دووبارە دروستکردنەوەی بزنسە، چۆن بڕیاری قورس کەسی سەرکەوتوو دروست ئەکات، و بۆچی زانیاری، سیستەم و ڕوونی گرنگن بۆ گەشەکردنی بەردەوام.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:
ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/
پەڕەی بی پۆست لە فەیسبووک:
https://web.facebook.com/BPostCargo