
هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکانە. هاملێت تراژێدیایەکی خۆشەویستییە، تراژێدیایەکی خێزانیە و لە هەمان کاتدا تراژێدیای وڵاتێکە. قەیرانی فەیلەسووفێک و تراژیدیای مێتافیزیکە. هاملێت لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکاری قووڵ و هەژێنەرە لە سەر مرۆڤایەتی. دیالۆگە بەناوبانگەکەی هاملێت (ببیت یا نەبیت ئا ئەمە مەسەلەکەیە) گفتوگۆیەکی قووڵی فیکرییە کە لەگەڵ خۆی دەیکات و بە پێی زۆرینەی بۆچوونەکانیش، ببیت یانی ئەوەی کە تۆڵەی باوکی بکاتەوە و پاشا بکوژێت، یان نەبیت کە کۆڵ بدات و واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنێ.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
کاوێر: فریا مستەفانژاد
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.